بڕیارە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات و بەشداری لە دیداری سلێمانیشدا بکات.
بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، بڕیارە سبەینێ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات و لە شاری ھەولێر لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ھەرێم کۆببێتەوە.
ھەروەھا بڕیارە دواتریش سەردانی شاری سلێمانی بکات، بە مەبەستی بەشداریکردنی لە دیداری سلێمانی، بۆ تیشک خستنە سەر پرسە سیاسییەکان لەسەر ئاستی ھەرێم، عێراق و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، کە لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە لەلایەن پەیمانگای لێکۆڵینەوە ھەرێمی و نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.