وەفدێکی یەکێتیی لەگەڵ پارتی کاری ھۆڵەندی کۆبووەوە

2023-02-03   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە ھۆڵەندا لەگەڵ سەرۆکایەتی و بەرپرسی پڕۆژەکانی سەنتەری ماکس ڤەندەر ستولی سەر بە پارتی کار کۆبوونەوەو لەسەر بەرنامە و پڕۆژەی کاری ھاوبەشی داھاتوویان ڕێککەوتن.

لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی کاری ھۆڵەندی، وەفدێکی یەکێتی کە پێکھاتبوو لە  "سەرکەوت مەحەمەد غەفوور" ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و "بەختیار بەکر " نوێنەری یەکێتی لەھۆڵەندا، لەگەڵ سەرۆکایەتی و بەرپرسی پڕۆژەکانی سەنتەری ماکس ڤەندەر ستولی سەر بە پارتی کار، کۆبوونەوەو لەسەر بەرنامە و پڕۆژەی کاری ھاوبەشی داھاتوویان ڕێککەوتن.

یەکێتی و سەنتەری ناوبراو،ساڵی رابردوو لە شاری سلێمانی لێکتێگەیشتنێکی ھاوبەشییان ئیمزاکرد لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی دوو پارتەکە. ئامانجە ھاوبەشەکان، وەکو دوو ھێزی چەپ و دیموکراتخواز ھەوێنی پڕۆژە و چالاکییەکانی داھاتوو دەبن و سوود لە ئەزموونی درێژخایەنی سۆسیال دیموکراتەکانی ھۆڵەندا و ئەوروپا وەردەگیرێت بە لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندی بارودۆخی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ژینگە و پێکھاتەی سیاسی و کۆمەڵاتی عێراق و ناوچەکە.