دامەزراوەی خەڵاتی ئابووری جیھانی لە شاری دوبەی رێوڕەسمێکی بۆ باشترین ھەڵمەتەکانی بەبازاڕکردن رێکخست.
لە رێوڕەسمەکەدا پلاتفۆرمی YOOZ لە ئاسیاسێڵ خەڵاتی باشترین ھەڵمەتی بەبازاڕکردنی بردەوە، بەخشینی خەڵاتەکە بەھۆی شێوازی داھێنەرانەی پلاتفۆرمەکە بووە لە ھەڵمەتی بەبازاڕکردندا، بەجۆرێک لە ماوەیەکی کەمدا توانی سەرنجی زۆربەی عێراقییەکان بۆخۆی رابکێشێت.
پلاتفۆرمی YOOZ پلاتفۆرمێکی دیجیتاڵییە بۆ گەنجان، یارمەتی گەنجان دەدات بۆ دەستڕاگەیشتن بە بابەتی دیجیتاڵی تایبەت بە چێژوەرگرتن، وەکو موزیک و فیلم و یاری.
global economic awards کە خەڵاتەکەی بەخشیوەتە پلاتفۆرمی YOOZ، دامەزراوەیەکی نێودەوڵەتی باوەڕپێکراوە کە ناوەندەکەی لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە.