حکومەتی ھەرێم: دادگای باڵای فیدراڵی بەکاردەھێنرێت بۆ تێکدانی رێککەوتنەکان

2023-02-01   |  
فۆتۆ: 
رێبوار
حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، دادگای باڵای فیدراڵی بەکاردەھێنرێت بۆ تێکدانی ھەر ڕێککەوتنێک کە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەکرێت.

حکومەتی ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا، وێڕای دووپاتکردنەوەی خواستی ھەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەشێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنی لایەنەکانی پێکھێنەری حکومەت و کارنامەی وەزاری کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، ئاماژەی بەوەکردووە، ئەوەی لەسەر ھەرێمی کوردستان و وەفدی ھەرێم بووە ئەنجامی داوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن، بۆیە چاوەڕێی حکومەتی فیدراڵن پابەندبێت بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان. 

جەختیشیکردووەتەوە، دادگای باڵای فیدراڵی بەکاردەھێنرێت بۆ تێکدانی ھەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەکرێت، بۆیە ھیوادارن پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٣ بە زووترین کات پەسەندبکرێت و ماف و شایستە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستانیش دابینبکرێت.