ئەڵمانیا ئامادەیە ١٣٩ تانکی لیۆپارد بدات بە ئۆکراین

2023-01-24   |  
فۆتۆ: 
ئایار
ئەڵمانیا ئامادەیە ١٣٩ تانکی سەربازیی لە جۆری لیۆپارد بە ئۆکراین بدات، ئەگەر داوای ئەو جۆرە تانکە بکات.

ئاژانسی ھەواڵیی رۆیتەرزی ئەمریکی لە زاری وتەبێژێک بەناوی کۆمپانیای "راینمیتاڵ"ی ئەڵمانی کە تایبەتە بە پیشەسازییە بەرگرییەکان بڵاویکردەوە، کۆمپانیاکەیان ئامادەیە لە مانگی نیسان تاکو مانگی ئایاری ئەمساڵ، ٢٩ تانک لە جۆری "لیۆپارد ٢ ئەی ٤" رەوانەی ئۆکراین بکات، ھەروەھا ئامادەیە تاکو کۆتایی ئەمساڵ یان سەرەتای ساڵی داھاتوو، ٢٢ تانکی تر لە ھەمان جۆر رادەستی کیێڤ بکات.

کۆمپانیاکە راشیگەیاند، ئامادەن ٨٨ تانکی تر لە جۆری "لیۆپارد یەکی پێشکەوتوو" رەوانەی ئۆکراین بکات.

ئەڵمانیا کەوتووەتە ژێر فشاری ئەندامانی ناتۆ بۆ ئەوەی رەزامەندی بدات لەسەر ناردنی تانکی سەربازی لیۆپارد بۆ کیێڤ، بەڵام تائێستا ئۆلاڤ شۆڵز راوێژکاری ئەڵمانیا رەزامەندی لەسەر ئەو بابەتە نەداوە.