ماوەی ١٨ رۆژە ھێرشی ئاسمانی و تۆپبارانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە، بەیانی ئەمڕۆش تورکیا گوندەکانی ناحیەی شێراوای سەر بە عەفرینی تۆپباران کرد.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ تورکیا ھەردوو گوندی میاسە و زرنعیتەی لە ناحییەی شێراوا لە عەفرین کردووەتە ئامانج و ناو بەناو تۆپبارانکردنی ناوچەکە دەکاتەوە.
میدیاکانی رۆژئاواش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، تەنھا لە ماوەی شەش رۆژدا توکیا ١٤ ناوەند و گوندی لە ناوچەی زڕگان لە رۆژئاوای حەسەکە بە ٨٧ تۆپ کردووەتە ئامانج و چەندین قوربانی لێکەوتووەتەوە.