لە ماوەی ١٠ رۆژدا ٤٤٢ کۆچبەری نایاسایی لە ئیزمیر لە تورکیا دەستگیرکراون

2022-12-03   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە ماوەی ١٠ رۆژدا زیاتر لە ٤٤٠ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکراون

بە پێی ھەواڵی میدیاکانی تورکیا لە ھەڵمەتێکی جیاوازدا لە قەزاکانی سەر بەپارێزگای ئیزمیر لە تورکیا لە ماوەی ١٠ رۆژدا ٤٤٢ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکراون، ٨ کەسیش بە تۆمەتی قاچاخچێتیکردن دەستبەسەر کراون.
تۆمەتبارەکانی قاچاخچێتی رادەستی دەسەڵاتی دادوەریی کران و دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا حەوت کەسیان بە بڕیاری دادوەر، بەندکراون و یەکێکیشیان ئازادکراوە.

ھاوکات کۆچبەرە نایاساییەکانیش، دوای راییکردنی کارەکانیان لە ئاسایش، رادەستی ناوەندی ناردنەوەی کۆچبەران لە پارێزگاکە کراون.