مانگی رابردوو لە عێراق ٤٦ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک بەرپرسی باڵا دەرکراوە

2022-11-20   |  
فۆتۆ: 
هادی
بەپێی راگەیەنراوێکی دەستەی دەستپاکی عێراق مانگی رابردوو ٤٦ فەرمانی دەستگیرکردن و بانگھێشتکردن بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی گەندەڵی بۆ ژمارەیەک بەرپرسی باڵا دەرکراوە.

تیمەکانی سەربە دەستەی دەستپاکی ١٢٥ ئۆپراسیۆنی دەستبەسەرداگرتنیان ئەنجامداوە و٢٧ تۆمەتباریش لە کاتی ئەنجامدانی تاواندا دەستگیرکراون.

لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، ١٣٥ بڕیاری ئیدانەکردنی دادوەریی دەرکراوە و ١٩١ کەس بەبڕیاری دادگا سزادراون، ٣٦ دۆسیەی تایبەتیش بۆ ھەڵھاتووان  و بەتاڵانبردنی سامانی گشتی رادەستی دەستەی دەستپاکی کراون.