کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق رەتیدەکاتەوە کاتی بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دیاری کردبێت.
"جومانە غەلای" وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کۆمسیۆنەکەیان دەستەیەکی پیشەیی بێلایەنە و بڕیارەکانی تایبەت بە ھەڵبژاردن و راپرسییەکان جێبەجێ دەکات.
وتیشی، ئەنجومەنی کۆمیسیاران دەسەڵاتی باڵای ھەیە لە کۆمسیۆن و ئەوان بەرپرسن لە دیاریکردنی ئەو وادەیەی بۆ ھەڵبژاردن پێویستە، ئەوەش بە دانوستان لەگەڵ حکومەتدا، تا ئێستاش ھیچ بڕیارێک لە ئەنجومەنی کۆمسیارانەوە دەرنەچووە.