داعش لە چیای قەرەچووغ پەلاماری ھێزی پێشمەرگەیدا

2022-02-03   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
داعش پەلاماری ھێزی پێشمەرگەی لە چیای قەرەچووغدا و سێ پێشمەرگە بە چەکی قەناس برینداربوون.

پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، تیرۆریستانی داعش پەلاماری سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگەیان لە چیای قەرەچووغ لە نزیک قەزای مەخموور داوە.

ڕاشیگەیاند، پەلامارەکەی داعش لە لایەن ھێزەکانی پێشمەرگەوە تێکشکێندراوە و ژمارەیەک تیرۆریستی داعش کوژراون.

وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان، لە بارەی پەلامارەکەوە ڕایگەیاند، سێ پێشمەرگە برینداربوون، کە بە چەکی قەناس پێکراون.