"کەریم وەیسی" نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" لە ھەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە ھەولێر ڕایگەیاند، سوپای تورکیا لە کاتی ھێرشکردنە سەر کەمپی مەخمور، گازی کوشندەی بەکارھێناوە، بە ھۆیەشەوە ٢ کەس گیانیان لە دەستداوە و ١١ کەسیش برینداربوون.
وتیشی، پێوستە سیاسەتی کورد لە ھەر چوار پارچەی کوردستان یەکبخرێت، چونکە تورکیا بە بێ جیاوازی کورد دەکات ئامانج، ھەڵوێستی سەرۆکایەتی ھەرێم و حکومەتی ھەرێم لە بەرامبەر ھێرشەکانی تورکیا لاوازە و وەکو پێویست ھەڵوێستیان نەبووە.