حەماس کوژرانی حەوت بارمتەی بەھۆی بۆردومانێکی ئیسرائیلەوە راگەیاند

2024-03-02   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
باڵی سەربازیی بزوتنەوەی حەماس کوژرانی حەوت بارمتە بەھۆی بۆردومانێکی ئیسرائیلەوە رادەگەیەنێت.

ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام کە باڵی سەربازیی بزوتنەوەی حەماسە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، دوای چەند رۆژێک لە پچڕانی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ گرووپێکی چەکداری سەر بە کەتائیبی قەسام لەناوچەیەکی کەرتی غەززە کە سەرپەرشتی ژمارەیەک بارمتەیان کردووە، بۆیان دەرکەوتووە بەھۆی بۆردومانێکی ئیسرائیلەوە سەرجەم چەکدارەکانیان و بارمتەکانیش کوژراون کە ژمارەیان حەوت بارمتە بووە و سەرجەمیشیان ئیسرائیلین.

راشیگەیاندووە، لەسەرەتای ھێرش و بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیلیەوە بۆسەر کەرتی غەززە، تائیستا زیاتر لە ٧٠ بارمتە بەھۆی ئەو بۆردومان و ھێرشانەوە کوژراون سەرەڕای ئەوەی ھەوڵی زۆریشیان داوە پارێزگاری لە ژیانی بارمتەکان بکەن، بەڵام بەھۆی چڕی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە ئەو ژمارە زۆرەی بارمتە کوژراون.