ھەپەگە: مانگی رابردوو ٤١ سەربازی تورکیا کوژراون

2024-03-02   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ھەپەگە رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا ٤١ سەربازی تورکیا لە پێکدادانەکاندا کوژراون و شەڕڤانێکیش شەھیدبووە

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەکانی پاراستنی گەل"ھەپەگە"لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماری شەڕ و پێکدادانەکانی مانگی شوباتی بڵاوکردەوە و دەڵێت لەو مانگەدا لە ئۆپراسیۆنێکدا ١٧ چالاکی لە دژی سوپای تورکیا ئەنجامدراوە، بەوھۆیەشەوە ٤١ سەربازی تورکیا کوژراون و ٣ سەربازی تریش برینداربوون و شەڕڤانێکیش شەھیدبووە.

راشیگەیاندووە، لەو مانگەدا ٢١١ جار بە فرۆکەی جەنگی ھێرشیانکراوەتەسەر، دەستیش بەسەر ژمارەیەکی زری چەک و تەقەمەنیدا گیراوە.