نێچیرڤان بارزانی سەردانی تورکیا دەکات

2024-03-01   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتالیا سەردانی تورکیا دەکات.

بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی ھەرێم، لە میانی کۆڕبەندەکەدا کە سێ ڕۆژ دەخایەنێت، نێچیرڤان بارزانی چەند دیدار و کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ژمارەیەک لە بەشدارانی کۆڕبەندەکەدا دەبێت و دەربارەی پەیوەندییەکان و دۆخی ناوچەکە بەگشتی، گفتوگۆ دەکەن.

دەشڵێت، بابەتەکانی شەڕ، تیرۆ، کۆچ، مەترسی و لێکەوتەکانی گۆڕانی کەشوھەوا، کارەساتە سروشتییەکان و چەند پرس و بابەتێکی دیکە، باس و تەوەرەکانی گفتوگۆی بەشدارانی کۆڕبەندەکە دەبن.