سەرۆکی ئەرمینیا سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات

2024-02-29   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دوای سەردانەکەی بۆ بەغداد، ئەمڕۆ سەرۆکی ئەرمینیا سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

دوای ئەوەی رۆژی سێشەممە بە سەردانێکی رەسمی گەیشتە بەغداد و لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووەوە، ئەمڕۆ  ڤاھاگن خاچاتوریان سەرۆکی ئەرمینیا سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و ئەرمینیا و دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ دەکرێت.