بەهۆی مەترسی خزان لە سلێمانی چەند شەقامێک بەربەست دەکرێن

2024-02-28   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ھاتوچۆی سلێمانی، بەھۆی مەترسی خزان و بەستنی، چەند شەقامێک بەربەست دەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری شۆفێران و ھاوڵاتییان دەکاتەوە بەھۆی مەترسی خزان و بەستەڵەک بوونی، لە ئێستادا چەند شەقامێک تا کاتی ئاسایی بوونەوەی و سەلامەت بوونیان بۆ بەکارھێنان بەربەست کراون ئەوانیش،" رێگەی بورجەکە بۆ سەرشاخ، رێگەی دۆڵەمیران بۆ سەرشاخ بەربەست کراوە".

ھاوکات ھاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، رێگەی ناسراو بە ئەحمەد گرێدەر بەرەو دۆڵەمیران و شاخی گۆیژە و ئەزمەڕ بەربەست کراوە.