بەھۆی ئاستەنگی ھاتووچۆوە لە بەشێک لە خوێندنگاکانی سلێمانی کرایە پشوو

2024-02-28   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
شەپۆلێکی بەفربارین چەند ناوچەیەکی ھەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەھۆیەوە ئاستەنگی ھاتووچۆ دروستبوو و لە بەشێک لە خوێندنگاکانی سنوری سلێمانیش کرایە پشوو.

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، شەپۆلێکی بەفربارین سلێمانی و پێنجوێن و چەند ناوچەیەکی دیکەی ھەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، کە رەشەبای بەھێزی لەگەڵدایە و بەھۆیەوە ئاستەنگی ھاتووچۆ دروستبووە. 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیش لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دەسەڵات دراوەتە بەڕێوەبەری پەروەردەکان و سەرۆکی یەکە ئیدارەییەکان، لە ھەر پەروەردەیەک ئاستەنگی ھاتووچۆ دروستبووە، بکرێتە پشوو.

لە بەرامبەریشدا، بەھۆی بەفربارین و دروستبوونی ئاستەنگی ھاتووچۆوە لە بەشێک لە خوێندنگاکانی سنوری سلێمانی کرایە پشوو.