وەزیری نەوتی عێراق: بۆ ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم نزیکین لە رێککەوتن

2024-02-12   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، بۆ ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم نزیکن لە رێککەوتن و بەروپێشچوونی باش لەسەر ئەو پرسە ھەیە.

حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، بەرەوپێشچوونی باش لە گفتوگۆکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت کە لە ھەرێم کاردەکەن بەدیھاتووە، دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتیش، بەندە بە دەستپێکردنەوەی بەرھەمھێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی ھەرێم.

جەختی لەوەشکردوەتەوە، گفتوگۆکان لەگەڵ ئەو کۆمپانیا نەوتییانەی کارەکانیان لە ھەرێم راگیراوە، بە ئاڕاستەیەکی باش دەڕوات، بەمنزیکانە لەبارەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم دەگەنە رێککەوتن.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە ٢٥ی ئاداری ساڵی رابردوەوە، ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیھان راگیراوە.