بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی پێنج بڕیاری نوێی بۆ بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو دەرکرد

2024-02-12   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی پێنج بڕیاری نوێی بۆ بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو دەرکرد .

بەپێی نوسراوێکی ھۆبەی چاودێری و ئاڵوگۆڕی دراو و شتومەکی ئاسایشی سلێمانی، پێنج بریاری نوێ بۆ بازاری ئالوگۆڕی دراو دەرکراوە، کە بەپێی بریارەکان لەمەودوا نابێت جیاوازی بکرێت لەنێوان دۆلاری چاپی کۆن و نوێ، کاتێک دراو وەرناگیرێت کە (ساختە، دڕاو و تەواو ژاکاو) بێت، ھەروەھا لەکاتی وەرگرتنی حەواڵە داوای کەفیل نەکرێت و بدرێت بەو کەسەی کە بەناویەوە ھاتوە یاخود بریکارنامەی ئەو کەسەی پێ بێت کە بەناویەوە ھاتوە.

ھەربەپێی بریارەکان، دەبێـت ئەو کەسەی حەواڵە وەردەگرێت پێناسی پێ بێت، مامەڵەکردنیش راستەوخۆ و روبەڕو دەبێت و  مامەڵەکردن بەدراوی ئەلیکترۆنی بەھەموو شێوەیەک رێگەپێنەدراوە.