ھەسەدە ناسنامەی شەش شەڕڤانی ئاشکراکرد کە لە دێرەزور و مەنبەج گیانیانلەدەستدا

2024-02-12   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ھەسەدە ناسنامەی ئەو شەرڤانانەی ئاشکراکرد کە ھەفتەی رابردوو لە سنوری دێرەزور و مەنبەج گیانیان لەدەستداوە و دەڵێت، ھێرشی سەر شەڕڤانان بێ وەڵام نامێنێتەوە.

ناوەندی راگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە راگەیەندراوێکدا ناوی شەش شەرڤانی ئاشکراکرد، کە پێنجیان ھەفتەی رابردوو لە دەورووبەری دێرەزور گیانیانلەدەستداو ئەوانیش "عەبدولا موسا،عودەی بەشیر، عودەی سەلمان، ھەواش جەمیل و خالد محەمەد"ن.

ھەروەھا ھەسەدە ناسنامەی ئەو شەڕڤانەشی راگەیاندووە، کە لە ھێرشێکی تورکیادا لە دەورووبەری مەنبەج گیانیلەدەستدا و ناوی "عەلی حەسان ئەحمەد"ە .

ھەسەدە جەختدەکاتەوە ئەو ھێرشانەی کراوەتە سەر شەرڤانان بێ وەڵام نابێت و ئەنجامدەرانی بە توندترین شێوە سزا دەدرێن .