ژمارەی کوژراوانی سوپای ئیسرائیل لە ئۆپراسیۆنی زەمینیدا ١٠٠ سەربازی تێپەڕاند

2023-12-11   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی سوپای ئیسرائیل لەدوای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی زەمینییەوە بۆ سەر کەرتی غەززە ١٠٠ کوژراوی تێپەڕاند.

وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە چوار سەربازی تری سوپاکەیان لە شەڕەکانی زەمینی لە ناو کەرتی غەززەدا کوژراون و سەربازێکی دیکەش بەسەختی برینداربووە، بەوەش ژمارەی ئەو سەربازە ئیسرائیلیانەی لە ئۆپەراسیۆنە زەمینییەکەی ناو غەززەدا کوژراون، کە لە کۆتاییەکانی مانگی تشرینی یەکەمیدا دەستیپێکرد، گەیشتووەتە زیاتر لە ١٠٢ سەرباز.

ھاوکات، سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکردووە، ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی لەسەرەتای شەڕی غەززەوە ٤٦٠ سەربازی تێپەراندووە و زیاتر لە ١٥٠٠ سەربازیشیان برینداربوون.