لە ناحیەی تەکییەی کاکەمەند کەسێک کوژرا

2023-12-10   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
کەمێک پێش ئێستا لە ناحیەی تەکییەی کاکەمەند سەر بە قەزای چەمچەماڵ بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کەسێک کوژرا.

سەرچاوەیەک لە سەنتەری فریاگوزاری"جەی سی سی" بەکوردسات نیوزی راگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە پیاوێکی٦٠ ساڵ کە پیشەی کاسبە بە دەستی ئامۆزاکەی خۆی بەفیشەک دەکوژرێت و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.