ژنێك لەلایەن هاوسەرەكەیەوە لە شاری سلێمانی كوژرا

2023-12-06   |  
فۆتۆ: 
هادی
لە سلێمانی ژنێك لە لایەن هاوسەرەكەیەوە برینداركراوە و بەهۆی سەختی برینەكەی گیانیلەدەستدا.

پەیامنێری كوردستان نیوز رایگەیاند، ژنێك و مێردێك بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتی لە گەڕەكی كۆستەی چەم لە شاری سلێمانی بووە بە شەڕ و دەمەقاڵێیان، لە ئەنجامدا لەلایەن هاوسەرەكەیەوە بە چەقۆ برینداركرا، دواتر بەهۆی سەختی برینەكەی لە نەخۆشخانەی شار گیانیلەدەستدا.

وتیشی، بكوژەكە لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیركراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ دۆسیەكە كراوەتەوە. 

راشیگەیاند، ئەو ژنە خەڵكی ناحیەی وارماوایە لە سنوری قەزای شارەزوور و تەرمەكەی رەانەی زێدی خۆی كراوەتەوە.