بنکەی سەربازی ھەریر و عەین ئەسەد بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کرانەوە ئامانج

2023-12-06   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەمڕۆ بنکەی سەربازی ھەریر لە ھەولێر و بنکەی سەربازی "عەین ئەسەد" لە ئەنبار بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کرانە ئامانج.

بنکەی سەربازی ھەریر بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوەتە ئامانج و ئامانجەکانیان پێکاوە. 

ھەر ئەمڕۆ جارێکی تر لە  ڕێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە بنکەی سەربازی عەین ئەسەدی ئەمریکا لە ئەنبار کرایە ئامانج و راستەوخۆ ئامانجەکانیان پێکاوە.

گروپی مقاوەمی ئیسلامیش بەرپرسیارێتی ئەو ھێرشانەی گرتە ئەستۆ و رایگەیاند، ئەو ھێرشانە وەڵامێکە بۆ ئەو کارانەی کە بەرامبەر بە فەڵەستینیەکان لە کەرتی غەززە دەکرێت.

ھاوکات، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پنتاگۆن رایگەیاند، لە دوای دەستپێکردنی شەڕی ئیسرائیل و حەماس زیاتر لە ٧٥ جار ھێرشکراوەتەوە سەر ھێزەکانیان لە عێراق و سوریا و بەوھۆیەوە ٦٢ کەس برینداربوون.