بافڵ جەلال تاڵەبانی: کۆچی ناوەختی ژیرۆ تەھا لە دڵەوە نیگەرانیکردم

2023-12-06   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەھۆی گیانلەدەستدانی ژیرۆ تەھا خوێندکاری بەشی پزیشکیی زانکۆی سلێمانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی کەسوکارەکەی دەکات و دەڵێت، "کۆچی ناوەختی کاکە ( ژیرۆ تەھا) خوێندکاری بەشی پزیشکیی زانکۆی سلێمانی لە دڵەوە نیگەرانیکردم."

دەقی پرسەنامەکە.. 

کۆچی ناوەختی کاکە ( ژیرۆ تەھا) خوێندکاری بەشی پزیشکیی زانکۆی سلێمانی لە دڵەوە نیگەرانیکردم.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار، خانەوادە و ھاوڕێ بەڕێزەکانی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم.

‎لەخوای گەورە داواکارم کاکە ژیرۆ بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری و ئارامیی بەھەموولایەک ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان