بلینکن داوای پاراستنی ئەمریکییەکان لە سودانی دەکات

2023-12-02   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوا لە سودانی دەکات سەرجەم دامەزراوەکانی وڵاتەکەی لە عێراق بپارێزرێت.

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا داوای لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردوە پابەندی بەڵێنەکەی بێت بۆ پاراستنی سەرجەم دامەزراوەکانی ئەمریکا لە عێراق.

بلینکن داواشی لە سودانی کردوە، لێپرسینەوە لەو کەسانە بکرێت کە ھێرشیان کردوەتەسەر ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.

ئاماژە بەوەشکراوە، ھەردولا تاوتوێی شەڕی حەماس و ئیسرائیلیان کردوە و بە ئاراستەیەک ھەنگاو بنرێت بۆ رێگریکردن لە تەشەنەکردنی ئاڵۆزی بۆ ناوچەکە.

فەرھاد عەلادین راوێژکاری سودانیش بۆ کاروباری دەرەوە رایگەیاند، عێراق پێی وایە ناوچەکە دوچاری ئاڵۆزی دەبێتەوە ئەگەر جەنگ لە غەززە بەردەوام بێت.