جارێکی تر ئەمریکا ھەڕەشەی سزادان لە تورکیا دەکات

2023-12-01   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
جارێکی تر ئەمریکا ھەڕەشەی سزادان لە تورکیا دەکات بەھۆی بەردەوامی ھاوکاریەکانی بۆ روسیا و بزوتنەوەی حەماس.

رۆژنامەی ۆڵ ستریت جۆرناڵ لە بریان نیڵسۆن بریکاری وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بۆ کاروباری تیرۆر و ھەواڵگری دارایی بڵاویکردووەتەوە، دوای سەردانەکەی بۆ تورکیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک لە لێپرسراوانی باڵای ئەو وڵاتە پێی راگەیاندوون ئەمریکا نیگەرانە لە بەردەوامی ھاوکارییەکانی ژمارەیەک لە کەسایەتییەکانی ئەمریکا بۆ بزوتنەوەی حەماس و روسیا بۆئەوەی کاریگەری سزاکانی ئەمریکا و ئەوروپا لەسەری زۆر نەبێت و زاڵ بێت بەسەریاندا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو لێپرسراوەی ئەمریکا وتویەتی دەیانەوێت ئەو بابەتە لەگەڵ تورکیا بە گفتوگۆ چارەسەر بکەن و چیتر لەو وڵاتەوە ھاوکاری روسیا و حەماس نەکرێت، بەڵام ئەگەر نەگەنە ئەنجام لە داھاتوویەکی نزیکدا ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییەکانی تورکیا دەخرێنە لیستی سزاکانەوە و سزای توندیان بەسەردا دەسەپێنرێت.

پێشتریش وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر ١٢ کۆمپانیا و چەند کەسایەتییەکی تورکیادا سەپاند بەتۆمەتی ھاوکاریکردنی روسیا بۆ دەربازبوون لەسزاکان و ھاوکاریکردنی بزوتنەوەی حەماس کە لەلایەن ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپاوە خراوەتە لیستی تیرۆرەوە.