زانیاری نوێ لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشکرا دەکرێت

2023-11-27   |  
فۆتۆ: 
ئاکام
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، مانگی داهاتوو لەگەڵ حكومەتی هەرێم كۆمپانیا نەوتییەكانی كۆدەبنەوە بۆ گۆڕانكاری كردن لە گرێبەستە نەوتییەكان و پێشبینی دەكەن بگەن رێككەوتن و هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە.

باسم محەمەد، بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند: هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان پەیوەستە بە گفتوگۆكانی بەرهەم هێنانی نەوت و گۆڕانكاری لە گرێبەستە نەوتییەكان سەرەتای مانگی داهاتوو لەو بارەیەوە لەگەڵ حكومەتی هەرێم كۆمپانیا نەوتییەكان كۆدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەر لەگەڵ كۆمپانیاكان بگەنە رێككەوتن دەست بە هەناردەی نەوتی هەرێم دەكەنەوە و پێشبینیش دەكەن بگەنە رێككەوتن و كۆمپانیاكان حەز دەكەن لە كاركردن لە هەرێمی كوردستان بەردەوام بن. 

بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق راشیگەیاند: دەبێت گرێبەستەكان هاوشێوەی هەمان گرێبەستەكانی عێراق بن كە لەگەڵ كۆمپانیای هیلالی ئیماراتی كە لە قۆناغی پێنجەمی پێدانی مۆڵەت بۆ كاركردن لە كێڵگە نەوتییەكان ئەنجامدراون.