د. محەمەد سابیر پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات

2023-09-28   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
باڵیۆز د. محەمەد سابیر سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی ھەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی کردووە و رایگەیاندووە، ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لە پاراستنی رێبازی مام جەلال و گەشەدانی زیاتری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و گەیاندنی بە کەناری ئارام و دابینکردنی تەبایی و یەکڕیزی لە نێوان پارتە کوردستانییەکان.