لە ھەولێر کەسێک برایەکی خۆی بەچەقۆ کوشت کە تەمەنی ٥٠ ساڵە و خێزاندارە، پۆلیسیش لێکۆڵینەوەی لە روداوەکە دەستپێکردووە.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بەھۆی شەڕ و دەمەقاڵێ لە گەڕەکی گوڵان لە شاری ھەولێر کەسێک لەلایەن برایەکی خۆیەوە بە چەقۆ کوژژرا.
وتیشی، بەپێی زانیارییەکان بکوژەکە نەخۆشی دەرونی ھەیە بە شەش چەقۆ براکەی کوشتووە کە تەمەنی ٥٠ ساڵە و خێزاندارە، ھێزەکانی پۆلیسی ھەولێریش لێکۆڵینەوەیان لە روداوەکە دەستپێکردووە.