د.دلێر شینە: بەھۆی کەمکردنەوەی نرخی نەشتەرگەری لیژنەم لەسەر پێکھێندراوە و سڕکراوم

2023-09-21   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
پزیشکێکی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی لە ھەولێر دەڵێت، بەھۆی کەمکردنەوەی نرخی نەشتەرگەرییەوە لیژنەی لەسەر پێکھێندراوە و ھەڕەشەی وەرگرتنەوەی بڕوانامەکەی لێدەکرێت.

د.دلێر شینە، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی میھرەبانی لە شاری ھەولێر رایگەیاند، نزیکەی پێنج مانگ لەمەوبەر بڕیاریداوە نرخی نەشتەرگەری کەمبکاتەوە و ئیتر نەشتەرگەری بە چوار ملیۆن و پێنج ملیۆن کۆتای پێھاتووە، ئەگەر نەخۆشێکیش توانای ماددی نەبێت بە سەڵاواتێک لەسەر گیانی پێغەمبەر (د.خ) نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت.

ئەو پزیشکە دەشڵێت، لە بەرامبەر ئەو قسەیە لەلایەن سەندیکای پزیشکانی کوردستانەوە لیژنەی لەسەر پێکھێندراوە و بۆ ماوەی ھەفتەیەک لە کارەکانی سڕکراوە، ھەڕەشیان لێکردووە ئەگەر بەردەوام بێت لەسەر ئەو کارە بڕوانامەی لێوەردەگرنەوە.

 


 زۆرترین خوێندراو