بڕیاری بەکارھێنانی زمانی کوردی لە دام و دەزگاکانی کەرکوک جێبەجێدەکرێت

2023-09-19   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ بەکارھێنانی زمانی کوردی لە دام و دەزگاکانی پارێزگای کەرکوک جێبەجێدەکرێت.

بەپێی نوسراوێکی پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت کە دەست  کوردسات نیوز کەوتووە، بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ بەکارھێنانی زمانی کوردی لە دام و دەزگاکانی کەرکوک دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لەمەودوا زمانی کوردی لەپاڵ زمانەکانی دیکە لەسەرجەم دام و دەزگا رەسمییەکان کاری پێدەکرێت. 

بەپێی بڕیارەکە، زمانی کوردی لەتابلۆکانی ناو شار و دەرەوەی شار، تابلۆکانی ھاتوچۆ و دام و دەزگا رەسمییەکانی کەرکوک بەکاردەھێنرێت.

ھەر بەپێی بڕیارەکە، پێویستە پەروەردەی کەرکوک بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی نوسراوەکانی بۆ وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم بنێرێت، ھەروەھا رەچاوی ئەو قوتابخانانە بکات کە بە زمانی کوردی وانە دەخوێنن و پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکات.