وەزیری دارایی: ھەرێم و بەغداد لە گفتوگۆدان بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر بودجە

2023-06-06   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزیری دارایی و ئابووری ھەرێم رایگەیاند، لەسەر ئاستی باڵای سیاسی ھەرێم و بەغداد لە گفتوگۆدان بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر ئەو بڕگە و ماددانەی ناو پرۆژەیاسای بوودجە، کە تایبەتن بە ھەرێمی کوردستان.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەرلە دەرچوونی بڕیاری دادگای پاریس رێککەوتنی سیاسی و حکومییان لەسەر بوودجە و نەوت کردووە، پێشبینی ئەو گۆڕانکارییانەیان نەکردوە کە کراون.

راشیگەیاند، تاڕادەیەک نەرمی نواندن ھەیە بەڵام بەھیچ جۆرێک سازش لەسەر مافە دەستووری و یاساییەکان ناکەن و پابەندن بەو ڕێکەوتنانەی پێشتر کراون.