عێراق ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستانی راگرت
2023-03-25
|
کوردسات نیوز
بەرپرسێکی وەزارەتی نەوتی عێراق بە رۆیتەرزی راگەیاندووە، دوای بڕیاری دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی، عێراق ھەناردەکردنی ٤٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی ھەرێمی کوردستان و باکوری کەرکوکی راگرت.
دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی کە بارەگاکەی لە پاریسە دۆسێیەکی ساڵی ٢٠١٤ی لەبەرژەوەندی عێراق یەکلاییکردەوە کە ئەو کات بەغداد سکاڵای لەسەر ئەنقەرە تۆمارکردبوو بەوەی کە رێککەوتنی نێوان ھەردوو وڵاتی پێشێلکردووە، بەغداد پێی وابوو کە ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان لەرێگەی بەنەدەری جەیھانەوە نایاساییە.
|