سعودیە لە رەمەزاندا تەنھا یەکجار رێگە بە ئەنجامدانی عەمرە دەدات

2023-03-25   |  
فۆتۆ: 
ڕێبوار
سعودیە ئەنجامدانی عەمرە لە مانگی رەمەزاندا سنوردار دەکات و رێگەنادات زیاتر لە یەکجار لە رەمەزاندا عەمرە بکرێت تاکو زۆرترین کەس بەشداری رێورەسمەکە بکەن.

لە مانگی رەمەزاندا خواست لەسەر ئەنجامدانی رێورەسمی عەمرە زیاد دەکات، وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیەش بۆ بەشداریکردنی زۆرترین موسوڵمان بڕیاریدا تەنھا یەکجار رێگە بدات بە ئەنجامدانی عەمرە لە رەمەزاندا.

وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە رایگەیاندووە، پەیوەستبوون بە ئەنجامدانی یەک عەمرە لە رەمەزاندا دەرفەت دەرەخسێنێت زۆرترین کەس رێورەسمەکە ئەنجامبدەن بە شێوەیەکی باش و دڵنیایی.

ئاماژەی بۆئەوەشکرد، وەرگرتنی رەزامەندی لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی ( نسک) و پابەندبوون بە کاتی دیاریکراو بۆ ئەنجامدانی عەمرە بە پێویست دەزانێت.

رونیشیکردووەتەوە، ھیچ تایبەتمەندییەک نیە بۆ گۆڕینی وادەی ئەنجامدانی عەمرە، بەڵام وادەکە لە رێگەی ئەپڵیکەیشنەکەوە دەتواندرێت ھەڵبوەشێنرێتەوە بەر لە کاتی دەرچوونی رێگەپێدان.

 


 زۆرترین خوێندراو