ئەمریکا لە بارەی کەوتنەخوارەوەی دوو ھێلیکۆپتەرەکەی ھەسەدە روونکردنەوە دەدات

2023-03-22   |  
فۆتۆ: 
رێبوار
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پێنتاگۆن رایگەیاند، وڵاتەکەی ھیچ پەیوەندییەکی بە رووداوی کەوتنەخوارەوەی دوو ھێلیکۆپتەرەکەی ھەسەدەوە نەبووە، کە بەھۆیەوە نۆ شەڕڤانی لەسنوری دھۆک شەھیدبوون.

ژەنڕاڵ پاتریک، رایدەر وتەبێژی پێنتاگۆن لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوەکرد، ھێزەکانی سوریای دیموکرات ھەسەدە ھێزێکی سەربەخۆیە و سوپای ئەمریکا ھاوکاری بووە لە شەڕی دژی داعش، بەڵام ئەمریکا و ھاوپەیمانان ھیچ پەیوەندییەکانیان بەو دوو ھێلیکۆپتەرەوە نەبووە کە لە عێراق کەوتنەخوارەوە، ھەروەھا ئاگاداری ئەوەش نەبوون کە بۆ چ ئەرکێک جوڵەیان کردووە.

باسی لەوەشکرد، ئەوان لە جێگەی ھەسەدە وەڵامی ئەو پرسیارە نادەنەوە کە ئەو ھێزە بۆ چ مەبەستێک چووە بۆ عێراق، بۆیە ئەوان ناچنە ناو وردەکاری ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لایەنی دیکە ئەنجامیدەدەن.

پێشتر مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات ھەسەدە رایگەیاندبوو، ئەو نۆ شەڕڤانەی ئێوارەی ١٥ی ئەم مانگە لە سنوری دھۆک ھەلیکۆپتەرەکەنیان کەوتەنەخوارەوە، لە رێگەدابوون بۆ ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەشداریکردن لە بەرنامەیەکی ھاوبەشی دژی داعش.

 

 


 زۆرترین خوێندراو