مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە پیرۆزبایی لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کرد دەڵێت، بەڵێن دووپاتدەکەینەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پێناوی ئامانج و مافە بەدینەھاتووەکانی گەلەکەماندا ھەمیشە لەخەبات وتێکۆشان بەردەوام دەبێت."
دەقی پەیامەکە...
بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی (٢٧٢٣) وە گەرمترین پیرۆزبایی لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و گەلانی ناوچەکە دەکەین و ئومێدەوارین، جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ، ببێتە ھەوێنی ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزەرانی و پتەوکردنی یەکێتی ریزەکانی گەلەکەمان.
نەورۆز کە نوێبوونەوەی سروشتە، جەژنی ئازادیخوازان و راپەڕینی کوردیشە دژی ستەمکاری و ھاوکاتە لەگەڵ یادی تاجی سەرکەوتنەکانی راپەڕینی ساڵی ١٩٩١ ی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە شاری کەرکوک. لەم بۆنەیەدا بەڵێن دووپاتدەکەینەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پێناوی ئامانج و مافە بەدینەھاتووەکانی گەلەکەماندا، لە چوار چێوەی پرەنسیپە دەستورییەکانی عیراقی فیدراڵدا ھەمیشە لەخەبات وتێکۆشان بەردەوام دەبێت .
ھەر لەم بۆنەیەدا دروود بۆ گیانی پاکی شەھیدانی رێگای رزگاری کوردو کوردستان و سڵاو بۆ کەسوکاری شەھیدان و پارێزەرانی دەسکەوت وئازادییەکانی گەلەکەمان دەنێرین .
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمایی کوردستان