پوتن: دەتوانین بە مووشەکێک ئەوەی دەمانەوێت بیکەینە ئامانج

2023-01-30   |  
فۆتۆ: 
هەژار
پێش ھێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکراین، سەرۆکی روسیا ھەڕەشەی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا کردووە.

تۆڕی ھەواڵی بی بی سی بەریتانیی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لە سەرەتای مانگی دووی ساڵی رابردوودا بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا سەردانی کیێڤی پایتەختی ئۆکراینی کردووە، پەیوەندییەکی تەلەفونی دوورودرێژی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا ئەنجامداوە لەسەر پرسی بە ئەندامبوونی ئۆکراین لە ناتۆ و جۆنسۆن ھۆشداری بە پوتن داوە لە سزای توندی وڵاتانی خۆرئاوا ئەگەر ھێرش بکاتە سەر ئۆکراین.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەبەرامبەر ھۆشدارییەکانی جۆنسۆندا پوتنیش ھەڕەشەی کردووە و وتوویەتی، لەگەڵ ئەوەی نایانەوێت کەس ئازار بدەن یان ھێرش بکەنە سەر وڵاتانی دراوسێیان ئەگەر زۆر ناچار نەبن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانن تەنھا لەماوەی دەقەیەکدا و بە یەک مووشەک ئەوەی بیانەوێت دەیکەنە ئامانج.