وەزارەتی بەرگری تورکیا دەستگیرکردنی ٢٧ کۆچبەری نایاسایی راگەیاند

2023-01-24   |  
فۆتۆ: 
گۆران
وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، ٢٧ کۆچبەری نایاساییان دەستگیر کردووە، کە ھەوڵیان داوە بگەنە نێو خاکی یۆنان.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو کۆچبەرانە لە لایەن دەسەڵاتدارانی یۆنانەوە ناچار کراون، بەرەو تورکیا بگەڕێنەوە. ھەروەک سێ کۆچبەریشیان دەستگیر کردوە، کە ھەوڵیانداوە بگەنە یۆنان.

لە لایەکی ترەوە ئەندامێکی فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق لە تورکیا رایگەیاند، لە دوو رۆژی رابردوودا ١٣٠ کۆچبەر لە چەند ناوچەیەکی تورکیا دەستگیرکراون کە ھەوڵیانداوە بەرەو یۆنان بپەڕنەوە.