مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی شارەزووری سەر بەبەشی پۆلیسی شارەزوور پێنج تۆمەتباریان دەستگیرکرد بە تۆمەتی رفاندنی ھاوڵاتییەک و بریندار کردنی .
دوای ئەوەی ھاوڵاتیەک سکاڵای لەبەشی پۆلیسی شارەزوور تۆمار کرد کە وا لە لایەن چەند کەسێکەوە رفێندراوەو ئازاردراوەو بریندار کراوە ، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی شارەزوور لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکرد و توانرا لەماوەی کەمتر لە ٢٤ سەعاتدا سەرجەم تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربکرێن .
بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوان و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .
دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە ( ھۆکاری رفاندنی سکاڵاکار بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە سکاڵاکار پاسەوانی باخچەیەکەو یەکێک لە تۆمەتباران درەنگانێکی شەو ویستویەتی بچێتە ناو باخچەکەوە پاسەوانەکە ڕێگەی نەداوە ، دواتر تۆمەتبار لەگەڵ چوار تۆمەتباری تر ھەڵیانکوتاوەتە سەر سکاڵاکارو رفاندویانەو ئازاریان داوەو برینداریان کردووە .