کۆمیسیۆن: ھیچ لایەنێک نازانێت دەنگدەر دەنگی بە کام لایەن داوە

9کاتژمێر پێش ئێستا   |  
فۆتۆ: 
شنیار
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق دڵنیایی دەداتە دەنگدەران و دەڵێت، ھیچ لایەنێک نازانێت دەنگدەر دەنگی بە کام لایەن داوە.

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند، ھەفتەی داھاتوو لیستی بەربژێرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەنددەکرێت و دوای ئەوە وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی ھەڵبژاردن دیاریدەکرێت، دڵنیایشی دایە دەنگدەران کە ھیچ کەس نازانێت لەکاتی ھەڵبژاردندا دەنگدەر دەنگ بە کام لایەن دەدات.

 جەختیشیکردەوە، لەوەی بەپێی یاسای ھەموارکراوی پەرلەمانی کوردستان، کۆمیسیۆن رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ھەر لایەن و کەسایەتی و حزبێک دەگرێتەبەر کە فشار بخاتە سەر دەنگدەران، ئەو لایەنەش لە دەنگەکانی لەو وێستگەیە بێبەش دەکرێت و سزای زیندانی و داراییش دەدرێت.