ھەسەدە: لە ئۆپراسیۆنێکدا دژی بنکەیەکی سوپای تورکیا لە گرێ ‌سپی سەربازێک کوژرا

7کاتژمێر پێش ئێستا   |  
فۆتۆ: 
هادی
ھەسەدە رایگەیاند، لە دوو ئۆپراسیۆندا لە گرێ سپی و باکوری مەنبەج سەربازێک و شەش چەکداری گروپە چەکدارەکانی تورکیا کوژراون و ١٠ چەکداری دیکەش برینداربوون.

ناوەندیی راگەیاندنیی ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە" لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنجومەنی سەربازی گرێ ‌سپی دژی بنکەیەکی سوپای تورکیا لە گوندی تەروازیە، سەربازێکی سوپای تورکیا کوژراوە.

راشیگەیاندوە، ھەروەھا لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازی ئەنجومەنی سەربازیی مەنبەج لە باکووری مەنبەج، ٦ چەکدار کوژراون و ١٠ چەکداری تریش برینداربوون، ھەروەھا چوار ئۆتۆمبێلی سەربازی و کامێرایەکی چاودێرییان تێکشکاندووە، دەستیشگیراوە بەسەر بڕێک چەک و تەقەمەنی و مۆبایلێکی زیرەکدا.