پنتاگۆن: ڕووسیا بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی بۆ داگیرکردنی ئۆکراین

2022-02-15   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەڵێت، ڕووسیا بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی بۆ داگیرکردنی ئۆکراین، نەتەوە یەکگرتووەکانیش داوای ڕێگەچارەی دیپۆماسی دەکات.

"جۆن کیربی" وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، تا ئێستا بڕیاری کۆتایی و وادەیەکی دیاریکراو نییە سەبارەت بە داگیرکاری ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین، بەڵام ڕەنگە "ڤلادمیر پوتن" سەرۆکی ڕووسیا بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت ھێرشەکەی دەستپێبکات. وتیشی، ڕووسیا بەردەوامە لە ئامادەکارییە سەربازییەکانی بۆ داگیرکردنی ئەو وڵاتە.

ھاوکات "ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس" سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات ڕێگە چارەی دیپلۆماسی بگیرێتە بەر بۆ چارەسەرکردنی ئاڵۆزییەکانی ڕووسیا و ئۆکراین. وتیشی، زیانە ئابوری و مرۆییەکانی ئەو شەڕە، قەرەبوو ناکرێتەوە.