بایدن و پوتن سەبارت بە قەیرانی ئۆکراین گفتوگۆ دەکەن

2022-02-12   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بە مەبەستی ڕێگرتن لە سەرھەڵدانی شەڕ لە ئۆکراین، سەرۆکانی ئەمریکا و ڕووسیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجام دەدەن.

دیمیتری بیسکۆڤ وتەبێژی کۆشکی کرملین بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ ڤلایمیر پوتن سەرۆکی ڕووسیا و جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجام بدەن و لە بارەی قەیرانی ئۆکراین گفتوگۆ دەکەن، ئاماژەی بەوەشکرد، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە لەسەر داواکاری کۆشکی سپی بووە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە دەزگا ھەواڵگرییەکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، ئەگەری ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر خاکی ئۆکراین بەمنزیکانە لە ئارادایە و سەرۆکی ئەمریکاش داوای لە ھاووڵاتیانی وڵاتەکەی کرد، خاکی ئۆکراین جێبھێڵن.