ئەمریکا ھێز ڕەوانەی سنورەکانی پۆڵەندا و رۆمانیا دەکات

2022-02-11   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەمریکا ھێزی سەربازیی رەوانەی سنورەکانی پۆڵەندا و رۆمانیا دەکات، ئەوەش وەک ھەوڵێکی ناتۆ بۆ پاڵپشتیکردنی ھێزەکانی لە خۆرھەڵاتی ئەوروپا.

دوای ئەوەی روسیا و بێلاڕوس مانۆڕێکی سەربازیی ھاوبەشیان لە خاکی بێلاروس دەستپێکرد، لە وەڵامی ئەو مانۆڕە سەربازییە، ئەمریکا ھێزی سەربازی لە ئەڵمانیاوە  بۆ سنورەکانی رۆمانیا و پۆڵەندا رەوانە کردووە.


رۆژی پێنجشەممە یەنس ستۆلتنبێرگ ئەمینداری گشتیی ناتۆ لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی ھاوبەش لەگەڵ بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، جێگیربوونی ھێزەکانی روسیا لە خاکی بێلاڕوس بەبیانوی ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازیی، ئاسایشی ئەوروپا روبەڕوی مەترسی دەکاتەوە. 


وتیشی، ناتۆ ھێزی زیاتر رەوانەی خۆرھەڵاتی ئەوروپا دەکات.