سەرۆکانی فەڕەنسا و ڕووسیا کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا

2022-02-08   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
"ئیمانوێل ماکرۆن" سەرۆکی فەڕەنسا لە بەردەم "ڤلادمیر پوتن"ی سەرۆکی ڕووسیا ستایشی سەرۆکی ئۆکراین" دەکات و ھیواشی خواست ئاڵۆزییەکان کەمبکرێنەوە و ڕێگری بکرێت لە سەرھەڵدانی جەنگ.

لە چوارچێوەی ھەوڵە دیپلۆماسییەکانی ئەوروپا بۆ چارەسەرکردنی ڕەوشی "ئۆکراین"، "ماکرۆن" لە "مۆسکۆ" لەگەڵ "پوتن" کۆبووەوە و کۆبوونەوەکەیان زیاتر لە پێنج سەعاتی خایاندووە.

دواتریش لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ھیواخوازە ئاڵۆزییەکان سەبارەت بە "ئۆکراین" لەگەڵ وڵاتانی خۆرئاوا کەمبکرێتەوە و ڕێگری بکرێت لە سەرھەڵدانی جەنگ. جەختیشی کردەوە لە گرنگی گەڕانەوەی متمانە و ھەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی لەلایەن ھەمووانەوە.

ھاوکات "پوتن" ڕایگەیاندووە، "مۆسکۆ" و پاریس" مەترسی ھاوبەشیان ھەیە سەبارەت بە ئەمنییەتی ئەوروپا.

بڕیاریشە ئەمڕۆ "ماکرۆن" بچێتە "کییڤ"ی پایتەختی "ئۆکراین" و لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.