لە سلێمانی داوا لە دانیشتوانی ناوچەی پیشەسازی یەك كراوە ماڵەكانیان چۆڵ بكەن

2022-01-28   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
هاوڵاتیانی دانیشتووی ناوچەی پیشەسازی یەك، داوا لە بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دەكەن كێشەكەیان بۆ چارەسەر بكەن.

عوسمان عەلی موختاری ناوچەی پیشەسازی یەك رایگەیاند، بەشێكی ناوچەی پیشەسازی یەك بە كەرتی تایبەت فرۆشراوە و ئێستا داوایان لێدەكرێت ئەو شوێنە چۆڵ بكەن، لەكاتێكدا ئەو ناوچەیە 28 ماڵی تێدایە كە لە 200 كەس پێكهاتوون و لە تواناشیاندا نییە شوێنی نیشتەجێبوون بۆ خۆیان دابین بكەن.

وتیشی، ئەو شوێنەیان بە پارە كڕیوەتەوە لەو هاوڵاتیانەی شاری كەركوك كە لە ساڵانی رابردوودا لە سلێمانی نیشتەجێببوون، بۆیە ئەگەر دەریان بكەن هیچ شوێنێكیان نییە روی لێبیكەن، تائێستاش هیچ لایەنێك وەڵامی نەداونەتەوە و كێشەكەیان بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە، بۆیە داوا لە بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دەكەن بەدەم داواكارییەكانیانەوە بچن و ئەو كێشەیە چارەسەر بكەن.