کەشناسی ئێران ھۆشداری دەدات

2022-01-27   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لەگەڵ دەستپێکردنەوەی شەپۆلێکی تری بەفر و باران، کەشناسی ئێران ھۆشداری لە گیرانی رێگەکان و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەدات.

رێکخراوی کەشناسی ئێران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەھۆی ئەو شەپۆلە بەفربارینەی رووی لە زۆربەی ناوچەکانی ئەو وڵاتە کردووە، ئەگەری گیرانی رێگەی گوندەکان و ھەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان و کۆبوونەوەی ئاو لە سەنتەری شارەکان لە ئارادایە.


داواشی لە ھاوڵاتیانی ئێران کردووە، تا ھێوربوونەوەی دۆخەکە خۆیان لە نزیکبوونەوە لە روبار و کەنار دەریاکان و چوون بۆ ناوچە شاخاوییەکان بپارێزن و شۆفێرانیش لەکاتی ھاتوچۆکردن لە رێگەکان، زنجیر و کەلوپەلی ناوبەفریان پێبێت.