موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر لە بەغدادە

2022-01-27   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر لە "بەغداد"ە و لەگەڵ ھێزە سیاسییەکان پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق تاوتوێ دەکات.

سەرچاوە سیاسییەکان بڵاویانکردوەتەوە، سەدر ئێوارەی چوارشەممە لە "نەجەف"ەوە گەیشتوەتە بەغداد و لەگەڵ چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان و لایەنی سیاسی تر لەسەر پێکھێنانی حکومەتی داھاتووی عێراق کۆدەبێتەوە.


سەردانی سەدر بۆ بەغداد چەند سەعاتێک دوای راگەیەندراوی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان ھات، کە تێیدا ھۆشدارییان دابوو لە پەراوێزخستنی لایەنێکی سیاسی لە حکومەتی داھاتوو، راشیانگەیاندبوو کە بژاردەی بوون ئۆپۆزسیۆن بوون و بایکۆت کردنی پڕۆسەی سیاسییان لە بەردەمدایە.