داوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر رەوشی حەسەکە دەکرێت

2022-01-27   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
روسیا داوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات، سەبارەت بە پەلامارەکانی داعش لە شاری حەسەکە.

دیمتری بولیانسکی جێگری یەکەمی نێردەی ھەمیشەیی روسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، نیگەرانن سەبارەت بە پەلامارەکانی تیرۆریستانی داعش لە باکور و خۆرھەڵاتی سوریا. 


وتیشی، مۆسکۆ داوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر رەوشی "حەسەکە" و ناوچەکە بە گشتی کردووە. 


لە رۆژی پێنج شەممەی رابردووەوە پێکدادانەکان لە نێوان تیرۆریستانی داعش و ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە شاری "حەسەکە" دەستیپێکرد، دوێنێش ھێزەکانی سوریای دیموکرات کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی گرتووخانەی "غوێران"یان لەژێر دەستی ئەو تیرۆریستانە راگەیاند و تیرۆریستانیش خۆیان رادەست کردوەتەوە.